کەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە

باران
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە شەویشدا لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2024 -01- 23، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە دواى نیوەڕۆ بەردەوام هەور دەبێت و هەندێ کات نمە باران دەبێت بەتایبەت لە دواى نیوەڕۆ، لە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى نمە باران هەیە بەتایبەتى لە کاتەکانى ئێوارە، هەروەها ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە لە هەندێ ناوچە لەکاتى باران بارین , وە لە هەندێ ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ( کۆیە , بارزان , ئاکرێ ,شیلادزێ , سۆران , چۆمان , چەمانکێ) . لە شەودا بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
هەروەها سبەی چوارشەممە، 2024 -01-24، بارستە هەوایەکى سارد دەبێتە هۆى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (6-8) پلە ى سیلیزى لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست، لە هەرێم بە گشتى باران دەبارێت بەشێوەى نمە باران لە کات و ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ ناوچە بارانى مامناوەند دەبێت، بەفر بارین لە زۆربەى لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە ( 6 -8) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 7 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









