وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای لیستی مووچە دەکات

مووچە
SNN-
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێک داوای لە گەنجینەکان و سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم کردوە لەمەودوا هەموو 5ی مانگێک لیستی مووچەی فەرمانبەران بە دەرماڵەکانیانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن، بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەکانیان.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەڕێی دوو نووسراوەوە كە یەكێكیان بۆ سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم (سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، حكومەت) و ئەوی دیکەیان بۆ گەنجیەكانی ناردوە داوایان لێدەكات لیستی مووچە و جۆری دەرماڵەكان، لێبڕینی خانەنشین و باجی دەرامەتی فەرمانبەران بە وردبینی و پەسەندكراوی وەزارەتەكان و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەت بەزووترین كات بۆ مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2024 رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەیان بكرێت بەمەبەستی خەرجكرنی مووچە.
لە نووسراوەکەدا وەزارەتی دارایی داواش دەكات مانگانە پێش هەموو پێنجی مانگێك لیستی مووچە بگاتە دەستیان بۆ كاری پێویست.
ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق، رۆژی 16ی كانوونی دووەمی 2024، بەنوسراوێك كە ئاڕاستەی سەرجەم دامەزراوەكانی عێراقی كردبوو، داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کردبوو کە لە نووسراوەكە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی تێدایەو دەبێت لیستەكە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و سەرجەم دەرماڵەكان و پارەی لێبڕینی خانەنشینی تێدابێت لە دوای وردبینیكردنی لە رێگەی بەڕێوەبەری گشتی یان بەشی ژمێریاریی وەزارەتەكان، بۆ ئەوەی لە خەرجیی مانگانەی پارەكانیان پشتی پێ ببەسترێت.
پێشتریش نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی بە SNN-ی راگەیاند، بەغدا تاوەکو ئێستا لیستی مووچەخۆرانی نەناردووە بۆیە تاوەکو ئێستا 618 ملیار دینارەکە نەهاتووە.

نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









