وەزیری بەرگری ئەمریکا: بە فەرمانی سەرۆک بایدن گورزمان لە سێ دامەزراوە وەشاندووە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لوید ئۆستن
SNN
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا راگەیەنراوێکیان لە بارەی هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر کەتیبەکانی حیزبوڵا بڵاوکردەوە، وەزیری بەرگری ئەمریکا ستایشی ئەو گورزە دەکات کە گرتوویانەتە میلیشیاکانی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی کانوونی دووەم، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە میلیشیاکانی حیزبوڵا لەسەر داوای ئێران ئەنجامیانداوە، لە ناویشیاندا دوایین هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، سێ شوێنمان بۆردومانکرد کە ئەو میلیشیایانە بەکاریاندەهێنا.
ئاشکراشیکرد، ئەو شوێنانەی بەئامانجگیراون وەک شوێنی راهێنان لەسەر بەکارهێنانی موشەک و درۆن بەکاردەهات کراونەتە ئامانج.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند بارەگایەکی کەتیبەکانی حزبوڵای لە جورفلسەخری سەر بە پارێزگای بابل و قائیمی لە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کرد.
میدیای سەر بە میلیشیاکان بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکاندا چەکدارێك کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.
هەرچەندە کەتیبەکانی حزبوڵا بە فەرمی سەر بە حەشدی شەعبین، بەڵام وەك گروپێکی سەر بە ئێران دەناسرێت و بەردەوام لە دەرەوەی سیاسەتی حکومەتی عێراق هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
ئەمڕۆش قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کاردانەوەی بۆردومانەکەدا رایگەیاند بە ئامانجگرتنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و یارمەتیدەرش نابێت بۆ هێوردکردنەوەی دۆخەکە.
هاوکات، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا ستایشی ئەو گورزە دەكات لە میلیشیاكانی عێراقیان وەشاندووە و رایگەیاندووە،”بە فەرمانی سەرۆك بایدن، سوپای ئەمریكا گورزی لە سێ دامەزراوە وەشاندووە، كە میلیشیای كەتائیبی حزبوڵای هاوپەیمانی ئێران و گروپەكانی تر لە عێراق بەكاریدەهێنن، ئەو گورزە وردانە، وەڵامێكی راستەوخۆن بۆ ئەو زنجیرە هێرشەی كراونەتە سەر كارمەندانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیماننان لە عێراق و سوریا، لەلایەن میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێرانەوە.”
وتوویەتی “سەرۆك بایدن دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریكردن لە سەربازانی ئەمریكاو بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ناوچەكە، ئێمە نامانەوێت ململانێ لەناوچەكە توندتربێتەوە، بەڵام بە تەواوی ئامادەین بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی گەل و دامەزراوەكانمان، هەر بۆیە داوا لە گروپانە و ئێرانی سەرپەشتیاریان دەكەین دەستبەجێ هێرشەكانیان رابگرن.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









