کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلی بەفر و باران زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 24 2024 -01، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا، ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەمی دەبێت , سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی کەم کەمی هەیە , رێژەی باران بارین لە ئەمرۆدا لەم ناوچانە کەمێک زیاتر دەبێت بەتایبەت لە( قەڵادزێ-دوکان-رانیە-کۆیە-بەشی باکوری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.
هەروەها سبەی پێنجشەممە، 2024 -01-25، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت ، بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارینی دەبێت، سەبارەت بە باران بارین لە هەندێ کاتدا لەناوچە جیاجیاکان نمە بارانی کەم دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێرو کەرکوک، سنوری ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









