نوێترین زانیاری لە بارەی وادەی ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو ئەمڕۆ بڕی 618 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەبەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ڕۆژی یەك شەممە دواكەوتووە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوەدەكات ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵە و لیستەكەش ئامادەكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە داوا لە وەزیری دارایی عێراق كراوە كە پەلە بكات لە ناردنی پشكی هەرێم بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ، هەروەك داواشی كردووە كە بوونی هەڵەی تەكنیكی لە لیستی مووچە نەكەنە گرفت بۆ نەناردنی پارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر داوای سەرۆك وەزیران وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ئەو برە پارەیە بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لە هەولێر، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ فریانەكەوتوون ڕێكارە كارگێری و ئیدارییەكانی ئەو كارە ئەنجام بدەن بۆیە ناردنی پارەكەی هەرێم دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە لیستی مووچە ئامادەكراوە و ئەو لیستەشی كە ئامادەكراوە لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەرانە و مووچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووش بە مووچەی خەرجنەكراو مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









