قه‌ندیل: دوێنێ پارتى و توركیا به‌یه‌كه‌وه له‌دژى گه‌ریلاكان جه‌نگان

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هەپەگە راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ئه‌و شه‌ڕه بڵاوكرده‌وه كه دوێنێ له‌نێوان گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى روویدا و ده‌ڵێت: “پارتی لە زەمینەوە هێرشی کردووە و دەوڵەتى تورکیاش لە ئاسمانەوە بۆردوومانی کردوون”.
دوێنێ چوارشه‌ممه، له گوندى مژێ سه‌ربه ئامێدى شه‌ڕه ئار پى جى له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان روویدا.
له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى كانونى دووه‌م، له راگه‌یه‌نراوێكدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌وه ئاشكراى كرد، “هێرشەکەى ئامێدی بە هاوبەشی پارتی و دەوڵەتى تورکیا ئەنجام دراوە و هێزەکانی پارتی لە زەمینەوە بۆسەیان بۆ گەریلاکانیان داناوە و بە چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەریان، هاوکات دەوڵەتی تورکیاش لە ئاسمانەوە بۆردوومانى کردوون”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئەوەش بەڵگەیە لەسەر پیلانی هاوبەشیان نێوان پارتی و دەوڵەتی تورکیا لەدژی گەریلاکانى هەپەگە”.
هه‌په‌گه باسى له‌وه‌شكردووه، “دوو ئۆتۆمبێل کە گەریلای ئەوانی تێدابووە لەسنووری ئامێدی ویستوویانە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بچن کە لەوکاتەدا لەلایەن زێرەڤانی پارتی بۆسەیان بۆ داندەنرێت و تەقەیان لێدەکرێت. لەگەڵ هێرشەکە گەریلاکانیان لە ئۆتۆمبێلەکان دادەبەزن و وەڵامیان دەدەنەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ بەردەوام دەبێت و لە ئەنجامدا دوو گەریلایان بریندار دەبن”.
هەپەگە ئاشکرایكردووه، “لەسەرەتای هێرشەکەوە تا کۆتایی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە، دواتریش گەریلاکان ئۆتۆمبێلەکان جێدەهێڵن و لە شوێنەکە دوور دەکەونەوە و دوای چەند خولەکێک فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیا دەگەنە ئەو سنوورە و ئۆتۆمبێلەکان بۆردوومان دەکەن”.
هێرشه‌كه لەدوای بڕیارێکی فەرماندەی هێزی زێرەڤانی پارتییەوە دێت کە فەرمانی کردبوو لە هەر شوێنێک گەریلای پەکەکەیان بینی تەقەیان لێ بکەن و بیانکوژن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









