ئه‌مریكا و عێراق به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان له عێراق هاتنه‌ده‌نگ

ئاڵاى ئه‌مریكا و عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ركردنى هێزه بیانیيه‌كان له‌ناو خاكى عێراق له‌سه‌ر پێویستى عێراق به‌و هێزانه وه‌ستاوه، هاوكات پێنتاگۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “لیژنه‌ى هاوبه‌شى باڵاى ئه‌مریكا و عێراق له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ستبه گفتوگۆ ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ى هه‌بوونى هێزه‌كانیان له‌ناو خاكى عێراق رایگه‌یاند، “لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى عێراق و ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ستبه گفتوگۆ هاوبه‌شه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌باره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكادا هاتووه، “ده‌ستپێكردنى كارى لیژنه هاوبه‌شه‌كه نیشانده‌رى پابه‌ندى قوڵى ئه‌مریكایه به سه‌قامگیرى هه‌رێمى و سه‌روره‌ى خاكى عێراق و رێككه‌وتنى عێراق – ئه‌مریكا”.
به پێى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا، “له قۆناغى داهاتوودا هێزه‌كانى ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیدا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق درێژه به شه‌ڕى دژى داعش ده‌ده‌ن له عێراق و سوریا”.
وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “ده‌ستبه‌كاربوونى لیژنه‌ى باڵاى سه‌ربازى هاوبه‌شى عێراق و ئه‌مریكا نیشانه‌ى به‌هێزى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵاته”.
هاوكات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌باره‌ى هه‌مان مه‌به‌ست به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان خشته‌ى دیاریكراوى خۆیان هه‌یه بۆ مانه‌وه و مانه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به پێویستى عێراق به‌و هێزانه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئێمه پابه‌ندین به پاراستنى نوێنه‌رایه‌تى و هێزه بیانیه‌كانى ناو عێراق”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









