فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه هاته‌ده‌نگ كه كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر

كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر | فۆتۆ: Dana Gas
SNN
باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له عێراق له‌ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه كه له هه‌ژمارى تایبه‌تیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆریان كرد و ده‌ڵێن: “هێرشه‌كان ده‌بنه هۆكارى ناسه‌قامگیرى له‌نێو خاكى عێراق”.
شه‌وى رابردوو گروپێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان كرده‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازیى كۆرمۆر له نزيك چه‌مچه‌ماڵ. هێرشه‌كه بووه هۆكارى وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنانى غاز له كێڵگه‌كه‌دا”، به‌پێى به‌یاننامه‌ى كۆمپانیاى داناغاز كه وه‌به‌رهێنه‌رى سه‌ره‌كی غازه له‌نێو كێڵگه‌كه”.
باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانونى دووه‌م، به‌یاننامه‌یه‌كى به‌مه‌به‌ستى سه‌ركۆنه‌كردنى هێرشه‌كه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئه‌م هێرشانه بۆسه‌ر ژێرخانى ئابوورییه كه هاووڵاتیيانى مه‌ده‌نى سوودى لێده‌بینن، كارده‌كاته سه‌ر ئارامى و ئاسایشى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى “.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هاووڵاتیيانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستێت له دژى ئه‌م هێرشانه”.
به‌یاننامه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌كاتێكدایه، كه به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌لینا رۆمه‌ناوسكى، باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق هاوشێوه‌ى فه‌ڕه‌نسا ئیدانه هێرشه‌كه‌ى كرد و به، “مه‌ترسى بۆسه‌ر ئاسایشى عێراق ناویبرد”.
هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر بووه‌ته هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو له رێژه‌ى كاره‌باى نیشتمانى و له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا زۆر کەمبووەتەوە، تا ئەوکاتەی کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر دەستبە بەرهەمهێنان دەکاتەوە، رەنگە بتوانن لە 24 کاتژمێردا تەنیا سێ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن”.
له‌باره‌ى واده‌ى چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانه‌ى به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه، کامیل قەزاز وتى: “چاوەڕوان دەکرێت کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر لە 48 کاتژمێری داهاتودا، دەستبە بەرهەمهێنان بکاتەوە”.
Communiqué de l’ambassade de France en Irak pic.twitter.com/XL5tuQNLuD
— La France en Irak (@FranceBagdad) January 26, 2024
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









