سبەینێ پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

SNN-
بڕیارە سبەینێ شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ هەڵببژێرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت، تائێستا رێککەوتن لە سەر ئەو بابەتە نەکراوە.
بە پێی کارنامەی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە سبەینێ شەممە 27ی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵببژێردرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت:بەگوێرد. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند:ەی ئەو خشتەی بەرنامەی كارەی كە ئاراستەمان كراوە بڕیارە ڕۆژی شەممە 2/1/2024 دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و تەوەری یەكەمی دانیشتنەكەش تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، ئەوەش داوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشووتر نەتواندرا ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەدووری دەزانین لە دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵببژێردرێت، چونكە لەلایەك لایەنە سونییەكان لەسەر كەسێك رێكنەكەوتوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەكی دیكەشەوە سكاڵاكەی دادگای فیدراڵی یەكلای نەبووەتەوە ئەوەش ئەستەمە بتواندرێت سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێمان باشە كە لایەنە سونییەكان لەنێو خۆیاندا رێككەون بۆ ئەوەی كەسێك بكەنە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان چونكە بەگوێرەی ڕێككەوتنی سیاسی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پشكی لایەنە سونییەكانە و واباشتر ئەو بابەتەش لەناوخۆیاندا یەكلای بكرێتەوە.
سەبارەت بەوەی کورد دەنگ بەکێ دەدات وتی، دەنگدان بە کەسێکی دیاریکراو نییە، بەڵام ئەو کەسەی دەنگی پێدەدەن، دەبێت ھاوبەشی نێوان نەتەوە و پێکھاتەکان بپارێزێت، جیاوازی سیاسی نەکات، بەشێوەیەکی باش دانیشتنەکان بەڕێوەببات.
١٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران گەڕی یەکەمی دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە رێکخست و تێیدا شەعلان ئەلکرەیم کاندیدی تەقەدووم بە بەدەستھێنانی ١٥٢ دەنگ زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا، بەڵام دواتر گەڕی دووەمی دانیشتنەکە دواخرا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









