
بەفر
SNN-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی دەڵێت:”سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ش به‌فر ده‌بارێت و له كاته‌كانی ئێواره‌وه كاریگه‌ری شه‌پۆلی به‌فر و باران كه‌مده‌بێته‌وه و له‌دره‌نگانی سبه‌ی شه‌ودا بۆ به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممە به‌ھۆی زیاتر نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری لاوازی شه‌پۆله‌كه ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م ئه‌بێت له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی كانوونی دووه‌می 2024 ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویکردووەتەوە کە له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌راست و ھاتنی بارسته ھه‌وایه‌كی سارد سبه‌ی شه‌ممه 27/1/2024 ئاسمانی ھه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی كاته‌كان ھه‌وری ته‌واو ئه‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌ش سارد و باراناوی ئه‌بێت به‌ڕێژه‌ی جیاواز و پچڕپچڕ و ھه‌ندێك كات و شوێنیش ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه و چالاكبوونی ھه‌وره‌بروسكه ئه‌بێت و له ناوچه‌كانی باكوور و باكووری خۆرھه‌ڵاتی ھه‌رێم رێژه‌ی دابارینی به‌فر و باران زیاتر ئه‌بێت به‌ڕاورد به‌ناوچه‌كانی دیكه”.
راشیگەیاندووە کە له ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌و بارسته ھه‌وا سارده‌ی له‌باكوری ئه‌وروپاوه ھاتووه سبه‌ی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان پله‌كانی گه‌رما به‌ڕاورد به ئه‌مڕۆ 5 تا 6 پله نزمتر ئه‌بێته‌وه و له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆك و ئیداره‌ی راپه‌رین به‌گشتی له‌به‌رزی 1000 مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌فر بارین ئه‌بێت و له‌ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه له 1200 مه‌تره‌وه به‌فر بارین ئه‌بێت. خێرایی با له‌نێوان كاته‌كانی به‌یانی بۆ ئێواره ناوبه‌ناو مامناوه‌ند چالاك ئه‌بێت له ئاڕاسته‌ی باشور و باشوری رۆژئاواوه به‌خێرای 10- 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”سبه‌ی له كاته‌كانی ئێواره‌وه كاریگه‌ری شه‌پۆلی به‌فر و باران كه‌مده‌بێته‌وه و له‌دره‌نگانی سبه‌ی شه‌ودا بۆ به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 28/1/2024 به‌ھۆی زیاتر نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری لاوازی شه‌پۆله‌كه ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م ئه‌بێت له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و به‌گشتی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌رزیان زیاتره له 700 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









