باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئیدانەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكەین

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
SNN-
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت:” هێرشەکە ژێرخانی كێڵگهكهی وێران کرد و لە ناوەڕاستی زستاندا ملیۆنان کەس بێ کارەبا بوون”.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (X) بڵاویکردووەتەوە، سهركۆنهی ئەو هێرشە دەکەم کە دوێنێ پێنجشهممه كرایه سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، هێرشەکە ژێرخانی كێڵگهكهی وێران کرد و لە ناوەڕاستی زستاندا ملیۆنان کەس بێ کارەبا بون.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت:” لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان وەستاوین بۆ پشتیوانیکردن لە سەروەری و ئاسایشی عێراق”.
شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەهۆی هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی گڕیگرت، وەزارەتی کارەباش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە كاتژمێر 10:22 خولەکی شەوی 25-01-2024، لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاگرێک کەوتووەتەوە، و لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.
کۆمپانیای دانا غازیش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە ڕاگیراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









