
مووچە
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێمەوە رایگەیاند، حکومەتی هەرێم تاکو ئیستا ئامارەکانی فەرمانبەرانی نەناردووە، دەڵێت ” دەبێت هەولێر و بەغدا لەگەڵ یەک شەفافبن و رێکبکەون.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی کانوونی دووەم، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پرسی مووچە و لیستی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رایگەیاند، تائێستا هەرێمی کوردستان ئامارەکانی فەرمانبەرانی نەناردووە، هەر بۆیە پێویستە کێشەی مووچەکانیان چارەسەر بێت.
ئاماژەی بەوەکردووە،”لەگەڵ ئەوەداین کێشەی فەرمانبەر و مامۆستا و شەهیدان چارەسەر بکرێن چونکە ئەوان هیچ هەڵەیەکیان نەکردووە تاکو سزا بدرێن، هەر بۆیە پێویستە ناوی فەرمانبەر و پلەکانیان بە ئێمە بدەن تاکو خۆمان مووچە بەسەریاندا دابەشبکەین، هەروەها دەبێت بەغدا و هەرێم لەگەڵ یەکتر شەفاف بن و رێکبکەون”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای ئەوەشی خستووەتە روو، حکومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 450 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە، کە دەبوو ئەو کارە بکات، لە هەمان کاتدا گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان بە پارەیەکی خەیاڵی کراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








