پەروین فاتیح سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرجەم كاندیدە دەرچووەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك سوێندی یاساییان خوارد جگە لە پارێزگاری كەركوك، بەگوێرەی یاساش بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە سەرۆكایەتی دانیشتنەكان دەكات تا ئەو كاتەی ڕێككەوتنی سیاسی دەكرێت بۆ دابەشكردنی پۆستەكان، هاوكات یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش نابێت لە 8/2/2024 تێپەڕێت.
د. ئەحمەد فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەرجەم كاندیدە دەرچووەكانی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك لەبەردەم دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك سوێندی یاسایمان خوارد و بەفەرمی بووینە ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگا، بەڵام ( ڕاكان جبوری) كە یەكێكە لە كاندیدە دەرچووەكان و ئیستا پاریزگاری بەوەكالەتی كەركوكە سوێندی یاسایی نەخواردووە لەكۆی 16 ئەندام 15 ئەندام سوێندەكەمان خوارد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسا یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پاریزگا لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكەوە بەڕێوەدەچێت كە پەروین فاتیح سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات تا ئەوكاتەی پۆستەكان لەنێوان لایەنە سیاسییەكان دابەشدەكرێن، هاوكات هەر بەگوێرەی یاسا نابێت یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنەكە لە 8/2/2024 تێپەرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمڕۆ پارێزگاری بەوەكالەت سویندی یاسایی بخواردایە ئەوكاتە پۆستەكەی لەدەستدەدا و بۆشایی یاسایی لە پارێزگاری كەركوك دروستدەبوو، بۆیە دەبێت لەلایەن پارێزگارەوە داوا لە كاندیدە دەرچووەەكان بكرێت كە لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەبچێت، كە پێدەچێت ئەو دانیشتنە بكەوێتە هەشتی مانگی داهاتوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









