كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كانى هه‌رێم په‌نا بۆ كۆنگرێسى ئه‌مریكا ده‌به‌ن

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا له كۆنگرێسى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین هه‌نگاوى به‌په‌له بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بگرێته‌به‌ر.
به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى كانونى دووه‌م، كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان ناسراو به (ئاپیكور) راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى فشاره‌كان بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێكرده‌وه كه تێیدا داوا ده‌كه‌ن، “كۆنگرێسى ئه‌مریكا فشاره‌كانى زیاد بكات بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم. پێش سه‌ردانه پلانبۆدانراوه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ كۆشكى سپى”.
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كاریگه‌ریی دارایی خراپى له‌سه‌ر ره‌وشتى دارایی هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه، بۆیه پێویسته هه‌رچى زووتر ده‌ستبه هه‌نارده بكرێته‌وه”.
كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه، “ئه‌مریكا هاوبه‌شێكى گرنگى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بۆیه پێویسته فشار بكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت”.
رۆژى چوارشه‌ممه 17ى كانونى دووه‌م، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له پانێڵێكى گفتوگۆ له لوتكه‌ى جیهانیی ئابوورى له داڤۆس رایگه‌یاند، “هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌كاتێكدایه، رۆژى پێنجشه‌ممه 11ى كانونى دووه‌م، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له پرسى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه كرد و رایگه‌یاند، “له ئێستادا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه نه‌ماوه و بۆریه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده”.
وتیشى”له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به وته‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا، “ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه”.
به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق به وه‌ستاندنى هه‌نارده و بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








