“پاره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشت و سبه‌ى ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
وه‌زاره‌تى دارایی حکومەتی عێراق بڕى 618 ملیار دینارى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم و بڕیاره سبه‌ى ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه بكرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیكه‌وتوون، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بڕى 618 ملیار دینارى خستووه‌ته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم”.
به‌پێى به‌دواداچونه‌كانى SNN، “سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات”.
SNN، “ئه‌وه‌شى زانیوه حكومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كات، چونكه بڕیاره له رۆژى 15ى شوباته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى ناوه‌ندیى دووباره ده‌ستبكاته‌وه به پاره‌داركردنى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات”.
پێشتر به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌ى ویست ناوى ئاشكرا بكرێت، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌شى ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه لیستى مووچه گۆڕانكارى تێدا بكرێت؟ به SNNى وت: “لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستدەكات بە بڵاوكردنەوەی لیستی مووچە، هاوكات ئەگەری زۆریش هەیە كە وەزارەتی پەروەردە له لیستی مووچەدا پێشبخرێت و بخرێتە ریزبەندی یەكەم بۆ ئەوەی لەوەزیاتر بایكۆتی مامۆستایان درێژە نەكێشێت لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.
رۆژى شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا به ناردنى 618 ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رجى حاكیمه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ره‌وانه ده‌كرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









