“له به‌غدا نیه‌تێكى باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناردنى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم”

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌غدا نیه‌تێكى باش هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌ى ناردنى مووچه و بودجه بۆ هه‌رێم و جیاكردنه‌وه‌یان له كێشه سیاسیه‌كان، ده‌شڵێت: “ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت پاره‌داركردنه نه‌وه‌ك پشكى هه‌رێم له بودجه”.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى (بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان) باسى بابه‌تى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌خۆرانى كرد و وتى: “له‌و هه‌مواره‌ى كه ئێمه داومانه‌ته حكومه‌تى ناوه‌ندیى هه‌موو شتێكى تێدایه، له‌وانه‌ش پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌خۆران، چونكه مووچه‌خۆرانى هه‌رێم هه‌موو مافێكیان هه‌یه وه‌ك مووچه‌خۆرانى حكومه‌تى ناوه‌ندیی”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، كه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌ستپێده‌كاته‌وه؟ وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه كرد، “له ساڵى 2012ه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گه‌مارۆى ئابوورى خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆ لابردنى ئاسه‌واره‌كانى پێویسته ئارامگربین، چونكه كاتى ده‌وێت”.
به وته‌ى وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، “له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى عێراق یاساى بودجه هه‌موار ده‌كرێته‌وه”.
ئاوات شێخ جه‌ناب جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “نیه‌تێكى باش له به‌غداوه هه‌یه كه كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت و جیابكرێته‌وه له كێشه‌ى سیاسى”.
به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، پێویسته ساڵانه به‌غدا زیاتر له 16 ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام به‌پێى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له ئێستادا ساڵانه نزیكه‌ى 7 ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت، كه به وته‌ى وه‌زیرى دارایی، “ئه‌وه ناردنى پشكى هه‌رێم نییه له بودجه، به‌ڵكو پاره‌داركردنه”.
له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له ملیۆنێك و 200 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌یه كه له كه‌رته جیاوازه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









