
هێزى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا | فۆتۆ: Getty Images / ABCNEWS
SNN
ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگوێناخرێن، ده‌شڵێت: “له نوێترین كۆبوونه‌وه‌كانیاندا هاوپه‌یمانان ستایشى چاكسازییه‌كانیان كردووه له‌نێو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى شوبات، ليوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى جگه له‌و هاوكارییه داراییانه‌ى كه پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كات راوێژكاریشى هه‌یه كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كارده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ى بۆچوونى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى چاكسازى له‌نێو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه؟ ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم وتیشى: “له كۆتا كۆبوونه‌وه‌كانیاندا به‌رپرسانى هاوپه‌یمانان دانیان به‌وه‌داناوه كه چاكسازییه‌كانى نێو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ره‌وپێشچوونى باشیان به‌خۆیانه‌وه بنیوه”.
به وته‌ى لیوا جه‌بار یاوه‌ر، “ئه‌و ناكۆكیانه‌ى كه له‌نێو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بوونى هه‌یه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوبانگى هێزى پێشمه‌رگه له جیهاندا دابنێت”.
ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختله‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگوێ ناخرێن”.
هێزى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له 170 هه‌زار پێشمه‌رگه پێكهاتووه كه 70 هه‌زاریان له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى چاكسازى له‌نێو هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و له‌ژێر ناونیشانى لیوا هاوبه‌شه‌كاندا یه‌كیان گرتووه، 100 هه‌زاریشیان له‌ژێر چه‌ترى هێزه‌كانى 70 و 80دا كۆبوونه‌ته‌وه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









