زانیاری لەسەر ئەو کەسەی بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا لەشاری سلێمانی

ئهنجامدانى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN-
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، کە تەمەنی 37 ساڵە و لەدوێنێوە باری تەندروستیی ناجێگیر بوو، کەسە کۆچکردووەکە تەمەنی 37 ساڵ بوو کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش بووە.
دوێنێ SNN دۆخی کەسی کۆچکردووی لەڕاپۆرتێکدا باسکرد کە بەهۆی هەناسە توندییەوە خرابووە ژێر چاودێریی ورد و ئامێری هەناسەی دەستکردی بۆ دانرابوو.
دکتۆر سەباح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند “بەداخەوە، کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەمەنی ٣٧ ساڵە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا”.
وتیشی: “تیمی پزیشکیمان ئەوەی لە توانایدا بوو ئەنجامیدا”.
بە گیانلەدەستدانی ئەو تووشبووەی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش کەس.
کۆچکردووەکە ناوی (هاوبیر عومەر)ە و تەمەنی ۳۷ ساڵە و خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، هەفتەی پێشوو خۆی سەردانی کردووە لەگەڵ خانەوادەکەی و لەدوێنێوە هەناسەی توند بووە و تیمەکانی تەندروستی سەرقاڵی چارەسەریی بوون بۆی تا بە فشار هەناسەی بۆ بچێت
هاوکات لەڕۆژی 15ی ئەم مانگەوە 12 کەسیان لەژێر چاودێری پزیشکدابوون، کۆچکردوو لەنەخۆشخانەی شۆڕش پشکنینی بۆ کراوە و ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









