وانهبێژێكى كورد و ئاسیایی به‌ئۆنلاین وانه‌یه‌كى راهێنان پێشكه‌ش ده‌كات

دکتۆر -نازم شاکر
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
وانهبێژێكى كورد له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق-بازنه‌ى هونه‌رى و په‌ره‌پێدان/ به‌شى فێركردن و په‌ره‌پێدانى راهێنه‌ران بۆ وتنه‌وه‌ى وانه‌یه‌كى راهێنان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین دیاریكرا.
لیژنه‌ى هونه‌رى و په‌ره‌پێدان له‌ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق داوا لهڕاهێنهران ده‌كات به‌رده‌وام بن لهبهشداربوونیان له‌و وانانه‌ى كه له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاین و به‌رنامه‌ى (زووم-ZOOM)ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌وترێنه‌وه و وانه‌كانیش لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانى بوارى راهێنان له‌خۆده‌گرێت.
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، په‌یوه‌ندى به د.نازم شێخ جه‌بار به‌رزنجى كرد كه تاكه وانه‌بێژى كورد و یه‌كێكه لهوانهبێژهكانى خوله‌كه و پێى وتین: پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هونه‌رى و په‌ره‌پێدان به‌شى فێركردن و په‌ره‌پێدان له یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق، بڕیاردرا هه‌ریه‌كه‌مان وانه‌یه‌ك ئاماده‌بكه‌ین بۆ راهێنه‌رانى عێراق و عه‌ره‌ب و دواتر به‌شێوازى ئۆنلاین پێشكه‌شیان بكه‌ین، ئه‌وه‌بوو هه‌ر وانه‌بێژێك بابه‌تێكى ئاماده‌ده‌كرد و دواى ئه‌وه‌ى پێشكه‌شى لیژنه‌ى هونه‌رى و په‌ره‌پێدانمان كرد، ئێوارى رۆژى 29ى ئایارى 2020 خشته‌ى یه‌كه‌مى ناوى وانه‌بێژه‌كان بڵاوكرایه‌وه و خشته‌ى دووه‌میش هه‌یه كه كۆمه‌ڵه كه‌سێكى تر‌ى تێدایه، له‌نێو ئێمه‌دا 3 تا 4 كه‌سى تر‌ى تێدایه كه وانه‌بێژ نین و داوایان لێكراوه وانه پێشكه‌ش بكه‌ن”.
له‌باره‌ى وانه‌كه‌ى خۆیه‌وه د. نازم شێخ جه‌بار وانه‌بێژى كورد، وتى: وانه‌كه‌ى من له‌سه‌ر یارى بچووكراوه‌یه له‌ته‌نیشته‌وه، وه‌ك یارى وایه به‌نموونه له‌كاتى مه‌شق و راهێناندا 2 دژى 2، 4 دژى 4 و تاد.. یارى ده‌كه‌ن، له‌لایه‌نه‌كانى هونه‌رى، پلان، ده‌روونى، جه‌سته‌یی هه‌مووى له‌خۆده‌گرێت و پێشى ده‌خات و ئه‌مه‌ش زۆر به‌كاردێت لهئهكادیمیاكان و هه‌روه‌ها له‌تیپه پێشكه‌وتووه‌كان، له‌وانه‌كه‌دا باسى گرنگى و جۆره‌كانى ده‌كه‌م كه‌چه‌ند توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ركراوه، ئه‌گه‌ر 4 دژى 4 یان 3 دژى 3 بێ چۆن ده‌بێت و كاته‌كانى چۆنه، دابه‌شبوونى یاریگاكهى چۆن ده‌بێت، وانه‌كه دوورودرێژه ئه‌وه‌ى من رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 13-6-2020 له‌كاتژمێر 9ى شه‌و ده‌ستپێده‌كات، هیوادارین راهێنه‌ره‌كان به‌شدارى تێدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سوودى لێوه‌ربگرن، ئه‌و پڕۆگرامه‌ى ئێمه وانه‌ى تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین 100 كه‌س ده‌توانێت به‌شدارى تێدا بكات، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌م شێوازى وانه وتنه‌وه‌یه وانه‌بێژانى ده‌ره‌كیش به‌شدارى تێدا بكه‌ن”.
*پێناسه‌یه‌كى كورت:
-د.نازم شێخ جه‌بار جه‌لال به‌رزنجى.
-له‌شارى كه‌ركوك له‌دایكبووه.
-ته‌مه‌ن: 44 ساڵ.
-ده‌رچووى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانییه.
-هه‌ردوو بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆراى له‌زانكۆى كۆیه به‌ده‌ستهێناوه.
-پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر لهبایۆمیكانیك-راهێنان و تۆپى پێ لهكۆڵێژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یی و زانستى وه‌رزش له‌زانكۆى سلێمانى.
-خاوه‌نى بڕوانامه‌كانى راهێنه‌رى (C و B و A) ئاسیاییه.
-ساڵى 2018 له‌قه‌ته‌ر به‌شدارى له‌خولى وانه‌بێژانى ئاسیایی كردووه.
-ساڵى 2019 له‌هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك وه‌ك یاریده‌ده‌رى وانه‌بێژ به‌شدارى له‌به‌ڕێوه‌بردنى دوو خولدا كردووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









