
کۆرۆنا لە عێراق
SNN-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 30ی ئایار بڵاویکردەوە کە 306 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و کۆی گشتی مردنیش بۆ 195 کەس بەرز بۆتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاندووە “کۆی گشتیی تووشبووان لەوڵات گەیشتۆتە 6179 کەس و حاڵەتەکانی چاکبوونەوەش بۆ 3110 کەس بەرزبۆتەوە”.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆی گشتیی مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 195 کەس.
هەر ئەمڕۆ لیژنەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق بۆ سەلامەتی و تەندروستیی قەدەغەی هاتوچۆی لەهەموو عێراق بۆ ماوەی 7 رۆژ راگەیاند و لەسبەینێشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شانەی قەیرانەکانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازی کردبوو کە 14 رۆژ قەدەغە رابگەیەنرێت.
بەپێی زانیارییەکانی SNN لەسەرچاوەیەکی ناو کۆبوونەوەکە، بڕیاری 7 رۆژ قەدەغە دراوە و بێ جیاکاری هەموو عێراق دەگرێتەوە جگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
لەئێستادا لەعێراق 5873 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 185 کەسی تر مردوون و 3044 کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە، هۆکاری راگەیاندنی ئەو قەدەغەیەش هەڵکشانی ژمارەکانە بەهۆی پەتاکەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









