“ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە وایكردووە مووچەخۆران بێنە هێڵی هەژارییەوە”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی هەشت ساڵە بەبیانووی قەیرانی داراییەوە حكومەتی هەرێم بەڕێنماییەك پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی راگرتووە كە بۆ زۆرینەی فەرمانبەران دوو یان سێ پلەبەرزكردنەوە دەكات، پسپۆڕێكی ئابوریش ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە مووچەخۆرانی هەرێم هاتوونەتە سەر هێلی هەژاری، هەر فەرمانبەرێكیش بەهۆی ئەو ڕێنماییەوە لەنێوان پێنج تا نۆ ملیۆن دیناری دەكەوێتە لای حكومەتی هەرێم.
د. خالید حەیدەر مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری ئابووری بە SNNی ڕاگەیاند: راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی هەشت ساڵە بەردەوامی هەیە كاریگەری زۆرخراپی لەسەر بژێوی ژیانی فەرمانبەران و موچەخۆران دروستكردوەو وای كردووە مووچەخۆران كە پێشتر لە پلەی مامناوەندی ئابووریدابوون لە ئێستادا بێنە هێڵی هەژاری، چونكە بەتێكڕا لەماوەی ئەو هەشت ساڵەدا كە پلە بەرزكردنەوە راگیراوە، فەرمانبەران بڕێك پارەی زۆریان لای حكومەتی هەرێمە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە پابەندییەكانی بەرامبەر بە فەرمانبەران و موچەخۆران جێبەجێ بكات كە پلە بەرزكردنەوە یەكێكە لەمەرجەكانی راژەی فەرمانبەران، ئەمە جگە لەوەی كەی پیشتریش هەر فەرمانبەرێك كە دەگەیشتە پلەی یەك، دوای سالێك زیاتر پلەكەیان بەرزدەكردەوە، لەكاتێكدا بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی دەبوایە هەر فەرمانبەرێكی هەرێم چوارساڵ جارێك پلەكەی بەرزبكرێتەوە، بۆیە هەر فەرمانبەرێك دوو پلە بەرزكردنەوە یان زیاتری راگیراوە.
بەگویرەی ئەو ئامارانەی كە لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481 مووچەخۆرە و لەو ژمارەیەش (483 هەزار) مووچەخۆری مەدەنییە، كە 8 ساڵە پلەبەرزكردنەوەیان راگیراوە، بەوهۆیشەوە هەر فەرمانبەرێك مانگانە 60 بۆ 100 هەزار دینار كەمتر لەمووچەی خۆی پیدەدرێت بەشیوەیكی گشتیش لە ئێستا هەر فەرمانبەرێك لە نێوان پێنج تا نۆ ملیۆن دینار پارەیان لای حكومەتە تەنها بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









