“وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی گفتوگۆ و لێكتیگەیشتنین لەگەڵ لایەنەكانی کەرکوک”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی لێكتێنەگەیشتنی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دابەشكردنی پۆستە ئیداریەكان و پۆستی پارێزگاری كەركوك و جێگرەكانی، بۆیە نەتواندرا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك ئەنجام بدرێت، بەڵام وەك یەكێتی هەركاتێك دابندرێت بۆ كۆبوونەوە ئامادە دەبین مەبەستیشمانە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بكەین لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كەركوك.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن جەختمان لەسەر كردووەتەوە هەركاریك لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیاندابێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەومەبەستەش ئامادەی هەر گفتوگۆو لێكتیگەیشتنیكین كە لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەبچیت لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كەركوك و گەلی كورد لە سنورەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی رابردوو بە نووسراو ئاگاداركراینەوە كە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك رۆژی 1/2/2024 یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام دواتر پێمان راگەیەندرا كە كۆبوونەوەكە دواخراوە بۆ سبەی دووشەممە 5/2/2024 تائێستا دیار نییە كۆبوونەوەكە دەكرێت یاخود نا، بەڵام ئیمە لەیەكێتی نشتیمانی كوردستان ئامادەی هەر كۆبوونەوەیەك دەبین كە بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد و هاووڵاتیانی خۆمانی تیادا بەرجەستە ببێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری ئەنجامنەدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا لە هەفتەی ڕابردوو بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە كە لێكتێنەگەشتنی نێوان لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان و پۆستی پارێزگاری كەركوك و جێگرەكانی نەهاتووەتە ئاراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









