
ئاڵاى ئه‌مریكا و عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ى كه وڵاته‌كه‌ى بۆسه‌ر گروپه چه‌كدارییه‌كان ئه‌نجامیداوه كۆتایی هێرشه‌كان نین، وتیشى: ” پلانمان هه‌یه هێرشى زیاتر ئه‌نجام بده‌ین”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، جه‌یك سولیڤان، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌باره‌ى هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق و سوریا رایگه‌یاند، “وه‌ڵامى سه‌رجه‌م هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌و هێرشه‌ى كه ئه‌نجاممانداوه كۆتایی هێرشه‌كان نییه و پلانمان هه‌یه هێرشى زیاتر ئه‌نجام بده‌ین”.
وتيشى: “ئێمه شه‌ڕێكى فراوانمان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ناوێت”.
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌و شه‌ڕانه‌ى كه ئێمه ئهنجاماننداون له عێراق و سوریا بووه‌ته هۆكارى لاوازكردنى گروپه چه‌كدارییه‌كان”.
به وته‌ى جه‌یك سولیڤان، “هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێران سیاسه‌تى خۆى له به‌رامبه‌ر گروپه چه‌كدارییه‌كان گۆڕيبێت”.
شه‌وى 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه” به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانى ئه‌مریكا.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق، “ته‌نیا له عێراق هێرشه‌كان بوونه‌ته هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى 16 كه‌س و برینداربوونى 25ى تر كه به‌شێكیان هاووڵاتى مه‌ده‌نین”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









