جۆن کێربی لەسەر لێدوانێکی پێشووی لەبارەی هێرشەکانی عێراقەوە داوای لێبوردن دەکات

SNN
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی لەسەر لێدوانێکی پێشووی داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت “پێس هێرشەکان عێراقمان ئاگادار نەکردووەتەوە، بەڵکو لە دوای هێرشەکان پێمان وتوون”.
رۆژی هەینی رابردوو جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكان، عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام دواتر فیدانت باتیڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشکرایکرد، “ویلایەتە یەكگرتووەكان بەر لە هێرشەكان عێراقی ئاگادارنەكردووەتەوە، بەڵكو دوای هێرشەكان عێراقی ئاگاداركردەوە”.
لەدوای هێرشەكان جۆن كێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی رایگەیاندبوو، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكان، بەرپرسانی عیراق ئاگاداركراونەتەوە، بەڵام لەو قسەیەی پاشگەزبووەوە و لە دوایین لێدوانیدا لەکۆشکی سپی له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی “داوای لێبوردن لە لێدوانێکی هەڵە دەکەم کە واشنتۆن پێش جێبەجێکردنی بۆردومانە ئاسمانییەکەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەعێراق، بەغدای لەو هێرشە ئاگادارکردبێتەوە، لە راستیدا ئەو زانیارییە هەڵەبوو داوای لێبوردن دەکەم”.
درەنگانی شەوی 2ى شوباتی 2024 وهك كاردانهوهی كوشتنی سێ سهربازی خۆى لهبنكهی (تی-22)ی سنوری ئوردن، ئهمریكا هێرشهكانی بۆ سهر بنكه و بارهگاكانی گروپ و میلیشیاكان لهعێراق و سوریا دهستپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و موشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
دواى ئهو هێرشهش کێربی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێش ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، حکومەتی عێراقی ئاگادارکردوەتەوە و ئەمەش چەندجارێک لەلایەن عێراقەوە رەتکرایەوە، لهبهرامبهر ئهو لێدوانهدا، كێربى داواى لێبوردنى كرد.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









