ئومێد خۆشناو تۆمه‌تى “سیخوڕ‌ى” ده‌خاته‌پاڵ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى ئێستا له زینداندان

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
پارێزگارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمى كوردستان هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر پیشه‌ى رۆژنامه‌نووسى ده‌ستگیر نه‌كراوه و ده‌ڵێت: “چه‌ند كه‌سێك هه‌ن كه له‌سه‌ر پیشه‌ى سیخوڕ‌ى له زینداندان”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى كانونى دووه‌م، له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه سه‌باره‌ت به ئامارى پێشێلكارییه‌كانى ساڵى 2023 له لایه‌ن رێكخراوى په‌یامنێران سازكرابوو وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و وتى: “به دڵنیاییه‌وه له هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان هیچ رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیر نه‌كراوه له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ى، چه‌ند كه‌سێك به‌هۆى تێوه‌گلانیان له سیخوڕ‌ى ده‌ستگیر كراون”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “مه‌رج نییه رۆژنامه‌نووس حه‌سانه‌ى هه‌بێت و له هه‌موو شتێك عه‌فو كرابێت”.
پارێزگارى هه‌ولێر هێرشى كرده سه‌ر به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان كه مۆبایل به‌كارده‌هێنن له‌كاتى رووماڵدا و به‌وه تۆمه‌تبارى كردن كه، “ده‌یانه‌وێت له‌ته‌نیش میدیا و رۆژنامه‌نووسه رێگه‌پێدراوه‌كاندا كار بكه‌ن له‌كاتێكدا كه ئه‌وان رۆژنامه‌نووس نین”.
به وته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، “فراوانى پانتایی ئازادى راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانى بوه‌ته‌هۆكارى دروستكردنى فه‌وزایی میدیایی له ئێستادا”.
به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى په‌یامنێران، “له ساڵى 2023دا پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك له ریزى پێشه‌وه‌ى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانن بۆ پێشێلكاریى كردن به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، به‌و پێیه‌ى له پارێزگاى هه‌ولێر 78 حاڵه‌تى پێشێلكارى تۆمار كراون، له پارێزگاى دهۆك 37 حاڵه‌ت، له‌دواى ئه‌وانیش پارێزكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه دێن كه یه‌كه‌میان 11 حاڵه‌ت و دووه‌میشیان 10 حاڵه‌تى پێشێلكارى تێدا تۆمار كراوه”.
له راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، “له پارێزگاى هه‌ولێر 10 حاڵه‌تى ده‌ستگیر كردن، 43 حاڵه‌تى رێگریكردن له رووماڵ، نۆ حاڵه‌تى هێرشكردنه‌سه‌ر، یه‌ك حاڵه‌تى لێدان، دوو حاڵه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه، سێ حاڵه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن و نۆ حاڵه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌لوپه‌لى رۆژنامه‌نووسان تۆمار كراون”.
هاوكات، “له پارێزگاى دهۆك هه‌شت حاڵه‌تى ده‌ستگیر كردن، 16 حاڵه‌تى رێگریكردن له رووماڵ، پێنج حاڵه‌تى تۆماركردنى سكاڵا له‌دژى رۆژنامه‌نووس، دوو حاڵه‌تى شكاندنى كه‌لوپه‌لى رۆژنامه‌وانى و دوو حاڵه‌تى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ده‌زگاى ميديايى بوونیان هه‌بووه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









