” ساڵی رابردوو لە رێگەی پرۆژەکانەوە 19000 هەلی کار بۆ هاووڵاتییان رەخساوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاستی وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی بواری وەبەرهێنان لەماوەی 19 ساڵی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ئاستێكی زۆرباشدا بووە و لەسەر ئاستی عێراق لەپلەی یەكەمدابووە و لەوماوەیەشدا 370 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات، ” ساڵی رابردوو لە رێگەی پرۆژەکانەوە 19000 هەلی کار بۆ هاووڵاتییان رەخساوە”.
ئەندازیار عەزیزسەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئەم ئاستە بەرزەی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، كە لە ساڵی رابردوودا لەگەڵ زۆربەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكە كۆبووەوەو بەڵێنی پێدان كە چیتر قبوڵی ناكات كێشەو ئاستەنگ و رۆتینی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران دروستبكرێت، بەڵكو چەند دەتوانرێن هاوكاری وەبەرهێنەران بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایانەی لەماوەكانی ڕابردوودا وەبەرهێنانیان ئەنجامداوە و پڕۆژەكانیان وەرگرتووە لە 75% یان كۆمپانیای خۆماڵین، ئەمە جگە لەوەی كە لە ساڵی رابردوودا لەرێگەی ئەو وەبەرهێنانەوە راستەوخۆ زیاتر لە 19 هەزار هەلی كار رەخسێنراوەو ناڕاستەوخۆش زیاتر لە 10 هەزار كەس سودمەند بوون لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی بواری وەبەرهێنان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەماوەی ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پڕۆژە لەساڵی ڕابردوو ئەنجام دراون كە ژمارەیان 53 پڕۆژەیە بە بەهای21 ملیار و 280 ملیۆن و 437 هەزاردۆلاركە پڕۆژەكان بەسەر چەندین سێكتەری جیاوازدا دابەشكراوە بە جۆرێك 30 پڕۆژەی نیشتەجێبوون بە بەهای دووملیار و 429 ملیۆن و 680 هەزار و 900 دۆلار، پێنج پڕۆژەی پیشەسازی بە بەهای 51 ملیۆن و 963 هەزار و 650 دۆلار، دووپڕۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای 13 ملیۆن و 954 هەزار و 875 دۆلار، یەك پڕۆژەی گەشتیاری بە بەهای 1 ملیۆن و 666 هەزار و 600 دۆلار،هەشت پڕۆژەی بازرگانی بە بەهای 48 ملیۆن و 450 هەزار و 200 دۆلار، چوار پڕۆژەی تەندروستی بەبەهای 36 ملیۆن و 513 هەزار و 600 دۆلار، دووپڕۆژەی فێركردن بەبەهای 15 ملیۆن و 660 هەزار و 600 دۆلار یەك پڕۆژەی كشتوكاڵی بە بەهای 5 ملیۆن و 170 هەزار و 395 دۆلار.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








