ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی تا مانگی تەمموزی ساڵی 2025 لە زیندان دەمێنێتەوە

0
417

SNN-عەلی حەمە سەعید

بڕایەكی ڕۆژنامەنوسی دەستگیركراو شیروان شێروانی ئاماژە بەوەدەكات دادگای پێداچوونەوەی هەرێم داواكاری پێداچوونەوەی بە سزاكەی براكەیانی وەك خۆی هێشتووەتەوە و دادگا ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو سزایەی بۆ براكەی دیاركراوە لە ڕووی یاساییەوە هیچ پێشێلكارییەكی تێدانییە، بۆیە دەبێت تا 20/7/2025 شێروان شێروانی لە زیندان بمێنێتەوە.

بارزان شێروانی برای رۆژنامەنوس شێروان شێروان بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا پارێزەرەكانی شێروان شێروانی یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان، داوایان لە دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان كردبوو، لە دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم كەپێداچوونەوە بكرێت بەبڕیاری ئەو سزایەی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپێندراوە بەڵام دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سزاكەی وەك خۆی هێشتووەتەوە دەبێت سزاكەی وەك خۆی جێبەجێبكات كە مانەوەیەكی بۆماوەی دوو ساڵ لە ناو زینداندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لە نوسراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی لە ڕووی یاساییەوە هیچ پێشێلكارییەكی تێدا نییە و وەك خۆی جێبەجێدەكرێت و پێویست بە ھەمواركردنەوە ناكات، لە كاتێكدا لە16ی شوباتی سالی 2021بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوانی دیكە دەستگیركران و سزای شەش ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNدوای سەپاندنی شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر شێروان شێروانی پاشان بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان سزاكەیان بۆ نیوە كەمكرایەوە، بەڵام دواتر لەسەر دۆسیەی ھەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت دوبارە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە سزادرایەوەودادگای تاوانەكانی هەولێر لە 20-7-2023، بەتاوانی ساختەكردنی بەڵگەنامەی ئاسایی، سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانی سەپاندبوو، بەڵام دوای تانەگرتن لە بڕیارەكە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان سزای ئەو رۆژنامەنووسەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەمكردەوە و بەو پێیەش دەبێت تا 20/7/2025 شێروان شێروانی لە زیندان بمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this