لە قەزای دوکان دوو کەس هەڵدەکوتنە سەر فەرمانبەرێک و مووچەکەی لێ دەدزن

دزیکردن
SNN
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە قەزای دوکان، دوو کەس هەڵدەکوتنە سەر پۆلیسێکی کارەبا لە نزیک کارگەی غازی دووکان دوای قۆڵبەستکردنی مووچەکەی خۆی و باوکی پۆلیسەکە و چەکەکەی خۆی و هاوڕێکەشی دەبەن.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە قەزای دوکان روویداوە و ئەو پۆلیسەی کە پارەکەی لێ دەدزرێت ناوی (عەبدوڵا محەمەد عەلی)ە، دوای ئەوەی دوو تۆمەتبارەکە بە دەمووچاوی هەڵبەستراوەوە کارەبای کابینەکەی لەسەر دەکوژێنەوە کە تێیدا ئێشگرە، هەڵدەکوتنە سەر پۆلیسەکە و لە ڕێگەی کەلەپچەی نایلۆنەوە قۆڵبەستی دەکەن و مووچەکەی خۆی و باوکی کە بڕی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە لەگەڵ چەکی خۆی و هاوڕێکەی لە جۆری (کڵاشیکۆف) دەدزن.
شایەنی ئاماژەپێکردنە لەسەر ئەم رووداوە پۆلیسی قەزای دووکان هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









