ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

SNN
ئەمڕۆ دادگا فیدراڵی عێراق لە بارەی سکاڵایەکەوە کە پەیوەستە بە چەند ماددەیەکی یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی شوبات، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات، سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب، ئەندامی کرستیانەکان لە پاریزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
ئەمرۆ دەیەمین جارە دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش لەسەر ئەو سکاڵایەی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە کە تایبەتە بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان، یەک بازنەیی و فرەبازنەیی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
هاوکات، ئاری شوانی، چاودێری سیاسی،لە لێدوانێکی پێشتریدا بۆ SNN رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دادگای فیدراڵی چەندین كۆبوونەوەی تایبەت بەم پرسە كردووە و دواجار لە چواری ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەمان پرس كۆبوەوە، بەڵام دانیشتنەكەی بۆ 11ی شوبات دواخست، بۆیە بە ئەگەریكی زۆرەوە پێدەچێت كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بێت و بڕیاری كۆتایی تیادا بدرێت.
ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، پێشتریش چەند جارێك دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی سكاڵاكەوە دواخستووە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا پرسەكە یەكلایی بكاتەوە، چونكە تا ئێستا سەرۆكایەتی هەرێم هیچ وادەیەكی دیاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەوانیش چاوەڕێی دادكای فیدراڵێی دەكەن لەسەر بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









