
سارا دڵشاش تورکمان
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی ئەو سکاڵایەی یەکێتییەوە بدات کە لەسەر کورسی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستاندا تۆماری کردووە.
سارا دڵشاد، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی گەشەپێدانی تورکمان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، : ئومێدەوارین دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دادگەرانە بدات لەسەر کورسی پێکهاتەکان، بەتایبەتی پێکھاتەی تورکمان، چونکە بێبەشکردنی پێکھاتەیەکی سەرەکی و ڕەسەنی ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دیموکراسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
وتیشی: “ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادگاین و پێش ڕووداوەکە ناکەوین، بەڵام ئەگەر بڕیارێک بدرێت لەگەڵ خواست و مافەکانمان نەگونجێت ئەوە بێگومان ھەڵوێستمان دەبێت و ئەوکات بە ئاشکرا ھەڵوێستەکەمان ڕادەگەیەنین”.
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاندبوو، “یەکێتی سکاڵاکەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناکشێنێتەوە و ئەو یاسایەی، کە ئێستا کاری پێدەکرێت نایەکسانە و پێویستە کۆتاکان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بکەن و بۆ لایەنەکانی دیکە بەکارنەهێنرێن.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









