
سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
وتەبێژی بەرگریی ئەمریکا لە بارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق ئاشکرایکردووە، هیچ وادەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراقدا نییە و دەمێنینەوە، هاوکات وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت “هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەرکی سەربازیی هێزەکانمان لە عێراق و سووریادا نەکراوە”.
سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چواری ئەم مانگەوە ھیچ ھێرشێک نەکراوەتە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
ئاماژەی بەوەکرد، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھاوبەشێکی گرنگن لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بێگومان داعش ھەمان مەترسی و ھەڕەشەی 10 ساڵ پێش ئێستای نییە، بەڵام ھێشتا لە ناوچەکە بوونیان ھەیە و پەلامار ئەنجام دەدەن.
ئاشکرایکردووە، دانوستانەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بەردەوامە، بەڵام باس لە ھیچ خشتەیەکی زەمەنی نەکراوە بۆ کشانەوەی ھێزەکانیان و ئەو دانوستانە راوێژکارین، جەختیشی کردەوە لەوەی ئەوان لەسەر داواکاری حکومەتی عێراق لەخاکی ئەو وڵاتەن.
هاوکات، پێت نویێن، وتەبێژی پێنتاگۆن لە بارەی هێرشەکان بۆ سەر بارەگاکانیان لە عێراق و سوریا روونیکردووەتەوە، لە 17ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران زیاتر لە 170 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق، سووریا و ئوردن.
رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەوە 186 سەربازی ئەمریکی برینداربوون کە 130یان مێشکیان ئازاریان پێگەیشتووە، ئەوەش بەهۆی دەنگی گەورەی ئەو هێرشە مووشەکیانەی ئاراستەی بنکەکانیان کراوە، ئەوە جگە لەوەی سێ سەربازیان لە هێرشە درۆنییەکەی رۆژی 28ی کانوونی یەکەمی رابردووی سەر بنکەی تاوەر22ی باکووری ئوردن کوژران.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەرکی سەربازیی هێزەکانیان لە عێراق و سووریادا نەکراوە و ئاماژە بەوەش دەکات، گفتوگۆکانیان لەگەڵ عێراق تایبەت بوون بە شەڕی داعش و توانا سەربازییەکانی سوپای عێراق.
رۆژی 27ـی كانوونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی گفتوگۆی دوو قۆڵیی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریكای كرد کە تایبەتە بە گفتوگۆی تایبەت بە دیاریکردنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق. رۆژی 11ی مانگ دووەم گەڕی کۆبوونەوەکان بەڕێوەچوون.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









