
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی گوڵفرۆشانی كوردستان ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی خۆشەویستی نرخی گوڵی سور بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بۆ دوو هێندە بەرز بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری خواست لەسەر گوڵ و پێشكەشكردنی بە خۆشەویستان، بە گوێرەی ئامارەكانیش ساڵانە بە ملیۆنان گوڵ لە دەرەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن.
ئاری عەبدولعەزیز، یەكیك لە گوڵفرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی خۆشەویستی خواستێكی زیاتر لەسەر فرۆشتنی گوڵ بە تایبەت گوڵی سور هەیە، ئەوەش بۆ ئەوەی لەم رۆژەدا كوڕان و كچانی گەنج كە خۆشەویستی یەكترن بە دیاری بۆ یەكتری دەكڕن و پێشكەشی یەكی دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا كەسانی بەتەمەنیش هەن كە بەهەمان مەبەست گوڵ دەكڕن و پێشكەشی هاوسەرەكانیانی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەبۆنەی ئەم رۆژەوە نرخی گوڵ بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو بە نزیكەی دوو هێندە بەرز بووەتەوە، بەجۆرێك پێشتر ئەگەر گوڵێكی قەبارە مام ناوەندمان بە چوار هەزار دینار بفرۆشتایە ئێستا هەمان ئەو گوڵە بە نۆ تا نۆهەزار و 500 دینار دەفرۆشین، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەك لەسەرچاوەی هاوردەكردنی گوڵ نرخەكان بەرز بووەتەوە كە زیاتر لە وڵاتانی ئێران و توركیاوە گوڵەكان هاوردە دەكرێن، لەلایەكی دیكەشەوە خواستیكی زۆر لەسەر كڕینی گوڵ هەیە.
بەوتەی ئەو گوڵفرۆشە، لە بازرگانانی هێنانی گوڵ وەریگرتوون ئەوەی خستەڕوو، كە ساڵانە تەنها بۆ ڕۆژی 14/2 بازرگانی واهەیە بەتەنها یەك ملیۆن گوڵ هاوردە دەكات و ساڵانە ملیۆنان دۆلار پارە بۆ گوڵ لە هەرێمی كوردستانەوە دەچێتە دەرەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









