“عێراق داواى ملیار و نیوێك دۆلار قه‌ره‌بوو له ئه‌ردۆغان و زاواكه‌ى ده‌كات”

ڕه‌جه‌ب ته‌یبت ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا و بیرات ئال بایراكى زاواى | فۆتۆ: CNBC
SNN
سكاڵایه‌كى په‌یوه‌ست به نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆككۆمارى ئێستاى توركیا و زاواكه‌ى ناچار ده‌كات بڕى ملیارێك و 47 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو بده‌نه حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق به تۆمه‌تى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به نایاسایی.
به تۆمه‌تى به نایاسایی ههناردهكرنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پێشێلكردنى رێككه‌وتنى بۆرى نێوان عێراق و توركیا له رۆژى 10ى نیسانى 2023، حكومه‌تى ناوه‌نديى عێراق له دادگاى ناوچه‌ى كۆڵۆمبیا سكاڵایه‌كى یاسایی تۆمار كرد. ناوه‌ڕۆكى سكڵاكه به‌شێوه‌یه‌كه كه له ئه‌گه‌رى یه‌كلابوونه‌وه‌ى به سوودى عێراق، “توركیا ناچار ده‌كات بڕى 1.47 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو و نیو مليار دۆلار سوودى سه‌ر قه‌ره‌بووه‌كه بداته عێراق”. تۆمه‌تى سه‌ره‌كى سكاڵاكه بریتیه له پێشێلكردنى رێككه‌وتنامه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق و توركیا كه له ساڵى 1973 واژوو كراوه.
تۆمار كردنى ساڵاكه پاش ئه‌وه هات كه توركیا ره‌تیكرده‌وه ئه‌و بڕى 25 مليار دۆلاره قه‌ره‌بووه بداته عێراق كه ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس سه‌پاندیان به‌سه‌ر توركیادا به تاوانى رێگه‌دان به نایاسایی هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه.
نوێترین به‌ره‌وپێشچوونى دۆسیه‌كه بریتیه له تێوه‌گلانى، “حكومه‌تى توركیا و بیرات ئال بایراك، وه‌زیرى پێشووترى دارايى توركیا و زاواى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان”.
به‌پێى راپۆرتێكى پێگه‌ى نۆردیك مۆنیتۆر، “ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ى كه دانراوه جگه له تۆمه‌تباره‌كانى په‌یوه‌ندیشى هه‌یه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى نایاسایی له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (Powertrans Petrol ve Enerji Tic. A.Ş) كه ناسراوه به (Powertrans) و له‌لایه‌ن بیرات ئال بایراك، زاواى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت”.
هاوكات له دۆسیه‌كه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یبت ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا تێوه‌گلاوه به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌ى نایاسایی و دوور له ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق.
له ساڵى 1973 عێراق و توركیا رێككه‌وتنێكیان واژوو كردووه به‌مه‌به‌ستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه به ناوچه‌ى یومورتالیك. ئه‌و دوو بۆریه‌ى كه نه‌وته‌كه ده‌گوازنه‌وه تیره‌كه‌یان 40 ئینج و 46 ئینجه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








