” سلێمانی لە پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقدایە لە رووی وەبەرهێنانەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات قەبارەی وەبەرهێنان لە سلێمانی نزیك بووەتەوە لە 27 ملیار دینار، هاوكات شاری سلێمانی لە پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقدایە لە رووی وەبەرهێنانەوە لە پێشەنگی هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدایە و باشترین ئۆتێل و خەستەخانە و پرۆژەكان لە سلێمانین، بەهۆی ئەو سیاسەتەوەیە كە لە ئیدارەی سلیمانی پەڕەودەكرێت.
یاسین مەحمود، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو سیاسەتەی لە ئیدارەی سلێمانی و بە چاودێری هەریەكە لە بافل جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی پەیڕەو دەكرێت وایكردووە كە سلێمانی لە پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقدا بێت لە رووی وەبەرهێنانەوە بەتایبەت لەڕووی كارگە گەورەكان كە لە ئێستادا خۆشبەختانە گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە سەر ئاستی عێراق لە پارێزگای سلێمانییە كە رۆژانە زیاتر لە 18 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا قەبارەی وەبەرهێنان لە سلیمانی نویك بووەتەوە لە 27 ملیار دینار، هەر ئەمەش وایكردووە كە باشترین هۆتێل و نەخۆشخانە و پرۆژەكان لە سلێمانی بن و لەماوەی لە دووساڵی رابردووشدا وەبەرهێنەران لە سلێمانی نزیكەی دوو ملیۆن مەتر شەقامیان قیرتاوكردووە كە ئەمەش لەم قەیرانە داراییەدا ئاستێكی پێوانەییە و جێگای دەستخۆشییە.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، بۆئەوەی وەبەرهێنەران زیاتر دڵنیا ببن لە كارەكانیان و هیچ بەرپرسێكی حزبی ڕێگر نەبێت لە كارەكانیان و كێشەو گرفتیان بۆ دروستنەكات، دوامان لە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە كە بە زووترین كات بڕیار بدات ژووری پارێزگاریكردن لە وەبەرهێنەران دروست بكرێت، بۆئەوەی وەبەرهێنەران بە ئازادانە بتوانن سكاڵاكانی خۆیانی لێ تۆماربكەن و هەر كێشەو گرفتێكیان هەبێت لەو ژورە بخرێتە بەرباس.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









