نێچیرڤان بارزانی: ترسمان ھەیە لە تواناکانی بەغدا بۆ پاراستنی ھەرێم

SNN
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا رایگەیاند، رەوشی ئابوری ھەرێم قورس و ئاڵۆزە و بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بەغداد کردووە، وتوویەتی “ترسمان هەیە لە تواناکانی بەغدا بۆ پاراستنی هەرێم”.
نێچیرڤان بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەردوو کەناڵی عەرەبییە و حەدەس رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ترسی ھەیە لە تواناکانی بەغدا بۆ پاراستنی ھەرێم، جەختیشیکردەوە لەوەی ئەم قۆناغەی ئێستا پێیدا تێدەپەڕن قورسترە لە قۆناغی داعش، چونکە ئێستا بەرەی رووبەڕووبوونەوە نەزانراوە.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانی ستایشی ھەڵوێستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و داواشی لە حکومەتی عێراق کرد رۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە پاراستنی ھەرێم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سهبارهت به پرسی پاشهكشهى هێزهكانى ئهمریكا له عێراق وتوویەتی، “هەرێمی کوردستان ترسی هەیە لەوەى بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت، بۆیە پێویستە سنورێک لەبەردەم گروپە میلیشیاکانی عێراق دابنرێت، چونكه ئاڵنگارییەکانی ئێستاى عێراق، لەقۆناغی داعش سەخترن و هێڵی پێشەوەی بەرەی شەڕ نادیارە”.
بارزانی ئهوهشى ڕهتكردهوه، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا هەبێت، بۆ ئهوهش وتى:”هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە و هیچ بنکەیەکی مۆسادی ئیسرائیلیش لەهەرێمی کوردستان نییە، هەربۆیە پڕوپاگەندەکانی ئێران لەبارەی بونی مۆساد لەهەرێمی کوردستان راست نین، جیا لەمەش تاران هیچ بەڵگەیەکی لەبارەی بوونی مۆساد لە هەرێمی کوردستان بە بەغدا نەداوە”.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ھەرێمیش لەگەڵ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بە تەواوەتی رەتیدەکەنەوە کە پەکەکە خاکی ھەرێم دژی تورکیا بەکاربھێنن.
لهبارهى عێراق و ههرێمى كوردستانهوه بارزانى باسى لهوهكرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو پەڕی شەفافیەتەوە لەبارەی دۆسیەی داهاتەکان مامەڵەی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کردووە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
46 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
46 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









