
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە شەویشەوە کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، کەمدەبێتەوە، کەشناسی کشتوکاڵیش رایدەگەیەنێت، لە زۆرینەی ناوچەکانی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ تا دوێنێ زیاترە لە کۆی گشتیی بارانبارینی ساڵی رابردوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان مامناوەند دەبێت.
روونیشیکردەوە، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوا نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، هەندێک کاتیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، شەو کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینیش ئاشکرایکرد، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نێوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و مامناوەند دەبێت، بەتایبەتی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
هاوکات، ئەمڕۆ کەشناسیی کشتوکاڵی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بەراورد بە پار خستە ڕوو، لە زۆینەی ناوچەکانی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ تا دوێنێ، زیاترە لە کۆی گشتیی بارانبارینی ساڵی رابردوو، بەرزنجە زۆرترین بارانی لێباریووە کە 778 ملیمەتر بووە و دواتر پێنجوێن دێت کە 743 ملیمەتر بارانباریوە، لە سەنتەری سلێمانیش تا دوێنێ 336 ملیمەتر باران باریووە، لە کاتێکدا کۆی گشتیی ساڵی پار 337 ملیمەتر بووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









