“فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل پێچه‌وانه‌ى بڕیارێكى بانكى ناوه‌نديى كارده‌كه‌ن”

بانكى ناوه‌ندى عێراق | فۆتۆ: Alarab
SNN – عەلی حەمەسەعید
پێچه‌وانه‌ى بڕیارێكى بانكى ناوه‌نديى عێراق بۆ راگرتنى مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل مامه‌ڵه بۆ دۆلار ده‌كرێت.
له هه‌رێمى كوردستان دوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر) و چوار ده‌روازه‌ى سنوورى هه‌یه. به‌پێى، بڕیارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق له چوارچێوه‌ى رێكاره‌كانى رێگریی كردن له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى دۆلار به ناياسايى پێویسته هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تر‌ى عێراق، ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌برى دۆلار مامه‌ڵه به دينار بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند، “لەدوای بڕیارەكەی بانكی ناوەندیی بۆ راگرتنی مامەڵەكردن بە دۆلار و به‌كارهێنانى دینار، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه نێودهوڵهتیيهكانى هه‌رێم جگه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل مامه‌ڵه به دينار ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئێستا له چ ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك مامه‌ڵه به دینار ده‌كرێت؟ ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان وتیشى: “له ئێستادا له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و ده‌روازه سنوورییه‌كانى، پەروێزخان، باشماخ و حاجی ئۆمەران مامه‌ڵه به دیناره‌وه ده‌كرێت”.
سه‌ره‌تاى ساڵى 2024 بانكى ناوه‌ندیى عێراق بڕیاریدا ته‌واوى مامه‌ڵه داراییه‌كان له ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دۆلاره‌وه بكرێن به دینار. هاوكات مامه‌ڵه‌كانى وه‌ك، كڕینى ئۆتۆمبێل، موڵك، ئاڵتون و گه‌شتكردن به دینار بكرێن نه‌وه‌ك دۆلار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









