“ده‌رچه‌یه‌كى نوێ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌كرێته‌وه”

ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتوودا ده‌رچه‌یه‌كى نوێ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌كرێته‌وه، ده‌شڵێت: “سه‌رۆكى یه‌كێتى تاكه سه‌رۆك حزبه كه به‌شدارى كۆنفڕانسى ئاسایشى میونشنى كردووه”.
ماوه‌ى دوو رۆژه كۆنفڕانسى ئاسایشى میونشن به به‌شدارى سه‌ركرده‌ى وڵاتان و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رپرسانى باڵاى جیهان ده‌ستیبه كاره‌كانى كردووه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان یه‌كێكه له به‌شداربووه‌كانى كۆنفڕانسه‌كه.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى یه‌كێتى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى شوبات، ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه به SNNى راگه‌یاند، “سه‌رۆك بافڵ تاكه سه‌رۆك حزبه كه به‌شدارى كۆنفڕانسى میونشنى كردووه و سه‌ردانه‌كه‌ى گرنگى خۆى هه‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق”.
له‌باره‌ى كاریگه‌ریی سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و فشاره سیاسییه‌ى كه له‌لایه‌ن توركیاوه خراوه‌ته‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى، ستران عه‌بدوڵا وتى: “باشترین قۆناغى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و ژیانى سیاسى توركیا ئه‌و كاته‌بوو كه سه‌رۆك مام جه‌لال هاوكارى ده‌كردن و پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا هاتبووه ئاراوه، ناكرێت وڵاتانى دراوسێ سیاسه‌تى یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان لێكبده‌نه‌وه، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته له بنه‌ما سه‌ره‌كیيه‌كانى حزبه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه”.
وتیشى: “ناكرێت یه‌كێتى بچێته‌ژێر گوشارى وڵاتانى دراوسێ. پێمانوایه له قۆناغى داهاتوودا وڵاتانى دراوسێ باشتر له سیاسه‌تى یه‌كێتى تێده‌گه‌ن و ده‌رچه‌یه‌كى نوێى ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كرێته‌وه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









