نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم بۆ مانگی دووی ئەمساڵ

مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق هەموار دەكریتەوە، لە لایەن بەغداوە مانگانە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی كە رێژەكەی لە %12.67 ڕەوانە دەكرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە بەغدا مەرجی نوێی هەیە بۆ ناردنی مووچە و داوای وردەكاریی لیستی مووچەی فەرمانبەران و میلاكاتی لە حكومەتی هەرێم كردووە هاوكات مەرجیش نییە بۆ ئەم مانگە بڕی 618 ملیار دینار ڕەوانە بكرێت.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی رایگەیاند: ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق مافێكی سروشتی خۆیەتی و دەبێت ئەو مافە مانگانە ڕەوانەبكرێت، ئەوەش بەگوێرەی ڕیژەی لە %12.67 ی كۆی بودجەی عێراق، بەڵام بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق داوای وردەكاریی لیستی میلاكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردووە و ئەوەش یەكەمجارە ئەو داوایە بكات، هاوكات تا ئەوكاتەی هەمواری یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە پشكی هەرێم مانگانە ڕەوانە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە داواكارییەكانی بەغدا بۆ ناردنی پشكی هەرێم زیاتر دەبن، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە كە پرۆژەیاسای بودجە هەموار بكرێتەوە و پشكی هەرێم بخرێتە سەر بودجەی حاكیمە، بۆ ئەومەبەستەش یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران و خودی سەرۆكی یەكێتیش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی بە زووترین كات هەمواری پرۆژەیاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و كێشەی بۆ دروستنەكرێت و زوو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوکات، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند، پشكی هەرێم لەسەر بنەمای خەرجی فیعلی دیاریدەكرێت كە ڕێژەكەی لە %12.67 بۆیە مەرج نییە مانگانە هەمان ئەو 618 ملیار دینارە ڕەوانە بكریت كە مانگی پێشوو ڕەوانە كرا، چونكە هەتا كۆی خەرجییەكانی حكومەتی عێراق زیاتر بن پشكی هەرێمیش زیاتر دەكات و بە پێچەوانەشەوە خەرجییەكان كەمبن پشكی هەرێمیش كەم دەكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








