بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان كه له كه‌ركوك به سه‌رپه‌رشتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى | فۆتۆ: PUK Media
SNN
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند کە بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە ئارگوسی به‌ریتانی كه تایبه‌تمه‌نده له بواری نه‌وتدا، له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگەیاند، دۆخی نێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هەولێر “زۆر ناسک و هەستیارە”. وتی لەم حاڵەتەدا تەنانەت بچووکترین هەنگاوی هەڵە “دەتوانێت کاریگەری لەسەر خراپتربوونى دۆخەکە هەبێت”.
یەکێتیی یەکێکە لە حزبە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە هاوبەشیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەستەڵاتیان دابەشکردوە.
ئه‌و بۆرییه‌ی كه نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی ده‌گواسته‌وه بۆ توركیا، له مانگی ئازاری 2023دا داخرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره دۆسیه‌یه‌كی ناوبژیوانی به به‌غداد دۆڕاند، ئه‌وكات و به‌ر له داخستنی بۆرییه‌كه، ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (470 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه بوو، نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی ئه‌م نه‌وته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌خرایه بازاڕه‌وه، نزیكه‌ی 70 هه‌زاریشی له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق “سۆمۆ” ده‌خرایه بازاڕه‌وه
تورکیا لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا رایگەیاندبوو کە بۆرییەکە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی و دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی کارەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ناوخۆی عێراق، حکومەتی هەرێم لەدوای داخستنی بۆرییەکە ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی ئەنجامدا، بەڵام ناکۆکی گەورە لەسەر گرێبەستی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا بازرگانییەکان، بەشێک بوو لە رێگرى بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كانونی یه‌كه‌می رابردوودا رایگه‌یاند، به‌غداد تاوتوێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌رجی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌مه‌ش كارێكه كه ده‌كرێت پاكتاوی ناكۆكی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر بكات سه‌باره‌ت به خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان. سودانی وتی یاسای بودجه‌ی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی بۆ هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت بڕی (8) دۆلار بدات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌گاته نزیكه‌ی (30) دۆلار.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆمپانیا جیهانییه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان له‌گه‌ل ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكات له قایلكردنی بهغداج بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كوردستان، له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، هه‌مان بانگه‌وازی ئاڕاتسهی به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن.
ئهیكور داوا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ رێوشوێن بگرێته‌به‌ر بۆ ئاسانكاریكردن بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی بۆری نێوان عێراق و توركیا “ئه‌م بۆرییه به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه داخراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی راستهوخۆكاریگهری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئهمریكاو بازاڕی جیهانی وزه هه‌یه‌و هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ئابوری و ئه‌منیی ناوچه‌كه ده‌كات”.
هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، لە 25ى ئازارى 2023ەوە، بەهۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى فەرەنسا، لەڕێگەى تورکیاوە بۆ بازاڕەکانى جیهان راگیرا، بەگوێرەى بڕیارى دادگاکە، هەرێمی کوردستان مافی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانى، بەبێ رەزامەندی عێراق نییە، لە هەمانکاتدا، تورکیاش مافی ئەوەی نییە بەبێ رەزامەندی عێراق ئەو نەوتە لە هەرێمى کوردستان بکڕێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









