
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاوی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات زۆرینەی ئەو بەنداوانەی كە توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەترسێجا ئاویان هەیە سەر ڕێژیان كردووە و پڕبوون، هاوكات لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 300 ملیۆن مەترسیجا ئاو ڕژاوەتە هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان، ئاستی ئاوی بەنداوی دووكانیش مەترێك و 40 سانتیمەتر زیادیكردووە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو بە SNNی ڕاگەیاتد: ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كاریگەری زۆرباشی هەبوو لە زیادبوونی ئاوی بەنداوەكان، بەجۆرێك زۆرینەی ئەو بەنداوانەی كە توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەترسێجا ئاویان هەیە پڕبوون لەئاو سەرڕێژیان كردووە و بڕی بارانبارین ئەمساڵ باشتر بووە لە ساڵی رابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەوە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بڕی زیاتر لە 300 ملیۆن مەترسێجا ئاو ڕژاوەتە هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دووكان، ئەوەش ڕێژەیەكی باشە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكان زۆر زیاتریان كردووە، هاوكات هیشتا كاتێكی زۆرمان لە پێش ماوە بۆ ئەوەی شەپۆلی دیكەی باران بارین ڕوو لە ناوچەكەمان بكات و بڕێكی زیاتر لە ئاو گلبدرێتەوە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ی راگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاستی ساڵی رابردووی تێپەڕاندووە، بەجۆرێك لەماوەی سێ رۆژدا مەترێك و 40 سانتیمەر ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرزبوەتەوە و لە ئێستادا بڕی زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە كە توانای گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دووكان بریتیە لە بڕی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









