سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی بڕیارە سبەینێ دادگاكە كۆبێتەوە سەبارەت بەو سكاڵایەی لەلایەن لەسەر هەمواری یاسای هەڵباژردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كراوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات چاوەڕوان دەكرێت دادگای فیدراڵی بڕیار كۆتایی لەسەر سكاڵاكە بدات بەو پێیەی تا ئێستا 10 جار دادگا لەسەر هەمان ئەو دۆسیەیە دانیشتنی ئەنجام داوە.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سكاڵایەی كە لەلایەن یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە لە بارەی یاسای هەڵبژاردنەكان تۆماركراوە لە دادگای فیدراڵی ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و تا ئێستا 10 جار دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سكاڵایە كۆبووەتەوە بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە بڕیاریشە سبەی جارێکی دیكە دادگا كۆببێتەوە و ئەگەری هەیە دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە سبەی یەكشەممە، 18/2/2024دادگای فیدراڵی لەسەرسكاڵایەكی زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم تۆماركراوە كۆببێتەوە، كە تیایدا داواكراوە ماددەكانی (1 و 9 و 15 و 22 و 36) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ژمارە یەكی ساڵی 1992 بە نادەستوری دابنرێت، كە تایبەتن بە بازنەی هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNپێشتریش دادگای فیدراڵی 10 لەسەر هەمان ئەوسكاڵایە كۆبووەتەوە بەڵام بڕیاردانی لەبارەی سكاڵاكەوە دواخستووە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لە دانیشتنەكەی سبەی پرسەكەیەكلایی بكاتەوە چونكە تا ئێستا سەرۆكایەتی هەرێم هیچ وادەیەكی دیاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەوانیش چاوەڕێی دادكای فیدراڵێ دەكەن لەسەر بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









