بۆچى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و براكه‌ى هێزیان له‌دژى یه‌كترى جوڵاند؟

محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ى كانونى دووه‌م، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان دوو هێزى چه‌كدارى له گوندى گوڵه‌خانه سه‌ربه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه روویدا، به‌پێى زانیارییه‌كان، “هۆكارى پێكدادانه‌كه بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له گوندى گوڵه‌خانه كه باره‌گاى سه‌ره‌كى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستانى لێیه پێكدادانى چه‌كدارى روویدا و به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنیشى هێزێكى ئاسایشى سلێمانى چووه ناوچه‌كه، پاشان پێكدادانه‌كه كۆنترۆڵكرا.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN هۆكارى پێكدادانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “كێشه‌كانى نێوان محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود، سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان و عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى شه‌هیدانى حكومه‌تى هه‌رێم كه هاوكات بران”.
SNN له به‌رپرسێكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه زانیویه‌تى، “سەرەتای كێشەكانی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ عەبدوڵا حاجی مەحمود، محەمەدی حاجی مەحمود بڕیاریداوە كە (ڕێبین)ی كوڕی بكاتە سەرۆكی یانەی وەرزشی بەختیاریی، بەڵام ئەمە لەلایەن عه‌بدوڵاى حاجی مەحمودەوە نیگەرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌مه كێشه و گرفته‌كانى هێنده گه‌وره كردووه كه پێكدادانى چه‌كدارى له‌نێوانیاندا روویدا”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئه‌مڕۆ جارێكى تر كێشە و گرفتەكان سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه، چونكه سەلاح عەلی، كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی سۆسیالیستە و لەهەمان كاتیش‌دا زاوی محەمەدی حاجی مەحمودە و پۆستی بەرپرسی دەزگای هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی سۆسیالیستی هەبووە پاڵپشتی لە عەبدوڵای حاجی مەحمود كردووه، به‌وهۆیه‌وه محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود بڕیاریداوه عه‌بدوڵاى براى و سەڵاحى زاواى له پارتى سۆسیالست دووربخاته‌وه”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، لەدوای بڕیاری دەركردنی ئەو دوو بەرپرسە هێزێكی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود چوونهتهسەر ماڵی سەڵاح عەلی لە گوندی گوڵەخانە كە ژمارەیەك پێشمەرگەی تێدابووە و داوایانكردووە ماڵەكە چۆڵبكەن، بەڵام سەڵاح عەلی رەتیكردووەتەوە چۆڵيبكات، بۆیە هەندێك تەقە بە ئاسماندا كراوە، دواتر هێزێكى ئاسایش لە سلێمانییەوه گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و گرژیه‌كانى كۆنترۆڵ كردووه”.
SNN ئەوەشی زانیوه، “لەدوای بڕیاری دەركردنی سەڵاح عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی هێزەكانی پێشمەرگەی پارتەكەی، هەر ئەمڕۆ بە بڕیارێكی تایبەتی محەمەدی حاجی، مەحمود حسێن خەلیفە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبه له پۆستى بەرپرسی دەزگای هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی سۆسیالیست دەستبەكار بووە ئەوەش هێندەی دیكە كێشە و گرفتەكانی نێو ئەو حزبه‌ى قوڵتر كردووەتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









