“ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌م مانگه به‌غدا زیاتر 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى ناوه‌ندیی عێراق ده‌ستبه ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات و ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌م مانگه زیاتر له 618 ملیار دینار بنێرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیكه‌وتوون، “لە دوێنێوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاست، بڕیاره تاوه‌كو 25ی شوبات، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بێت له‌و پارێزگایانه، بۆیە بە هەموو ئەگەرێكەوە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات”.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN، “ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌م مانگه به‌غدا زیاتر له 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت”، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، هۆكار چییه؟ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: “پشكی هەرێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2024 تاوه‌كو ئێستا كه هه‌موار نه‌كراوه بریتییە لە 12.67% ئەو رێژەیە جێگیرە و گۆڕانكاری تێدا ناكرێت. ئه‌م پشكه له بودجه له‌سه‌ر خه‌رجى فیعلى دیارى ده‌كرێت، بۆیە مەرج نییە هەموو مانگێك بڕی 618 ملیار دینار رەوانە بكرێت. به پێچه‌وانه‌وه، هەتاوه‌كو خەرجییەكانی حكومەتی عێراق زیاتر بن پشكی هەرێمیش زیاتر دەكات، چونكه پاره‌ى زیاترى بۆ خه‌رج ده‌كرێت، بۆیە پێشبینی دەكەین بۆ ئەم مانگە پشكی هەرێم زیاتر بێت لە 618 ملیار دینار”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN له وه‌زاره‌تى دارایی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، “هەر بڕە پارەیەك كه كەمتربێت لە 918 ملیار دینار بەشی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكات، بۆیە هەر كورتهێنانێك هەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕدەكرێتەوە. له ئێستادا چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی پشكی هەرێم دیاری بكات بۆ ئه‌م مانگه بۆ ئەوەی ئەگەر كورتهێنان هەبێت پڕیبكەینەوە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، كه‌ى ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات ده‌كرێت؟ به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وتى: “لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغدا هاوشێوەی مانگی رابردوو بەهەمان لیست دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە”.
ناردنى پاره بۆ هه‌رێم له‌كاتێكدایه، هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق داوای وردەكاری لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
رۆژى شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا به ناردنى 618 ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رجى حاكیمه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ره‌وانه ده‌كرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









