ئیسرائیل بۆ حەماس: دیلەکانمان ئازاد نەکرێن جەنگ هەموو شوێنێک دەگرێتەوە بە رەفەحیشەوە

SNN-
ئیسرائیل ھەڕەشەی دەستپێکردنی ھێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح دەکات و دەڵێت: ئەگەر تاکو رەمەزان حەماس دیلەکانیان ئازاد نەکات جەنگ رەفەحیش دەگرێتەوە
بینی غانتس، وەزیری ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل رایگەیاند، دەبێت جیھان و سەردەکانی بزوتنەوەی حەماسیش بزانن ، ئەگەر تا مانگی رەمەزان دیلەکانیان ئازاد نەکەن ئەوا شەڕ بەردەوام دەبێت و جەنگ هەموو شوێنێک دەگرێتەوە بە رەفەحیشەوە.
راشیگەیاند، ھێرشی زەمیینی بۆ رەفەح بە شێوەیەکی رێکخراو دەبێت و سەرەتا کارئاسانی بۆ گواستنەوەی مەدەنییەکان دەکەن لەو شارە لە رێی دانوستان لەگەڵ ھاوبەشە ئەمریکی و میسرییەکانیانەوە ئەوەش بەو ئامانجەی بەپێی توانا ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان کەمبکەنەوە.
وەزیری ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت چەکدارانی حەماس خۆیان رادەست بکەن و بارمتەکانیش ئازاد بکەن، بەو شێوەیش دانیشتوانی غەززە دەتوانن جەژنی رەمەزان بگێڕن .
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









