“له داهاتوویه‌كى نزیكدا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار داده‌به‌زێت”

گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار به دینار | فۆتۆ: The IQD Team
SNN
شاره‌زایه‌كى دارایی و کارگێری کار ئاشكرایده‌كات، ده‌ستپێكردنى پێدانى دۆلار به بازرگانه بچووكه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌شێوه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو، ده‌شڵێت: “بانكى ناوه‌نديى ئامانجى ئه‌وه‌یه نرخى 100 دۆلار له بازاڕدا بكاته 140 بۆ 145 هه‌زار دینار”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى كانونى دووه‌م، جه‌بار گۆران، خوێندكارى دكتۆرا له دارایی و کارگێری کار كه هاوكات وته‌بێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراوه له سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “له‌سه‌ر پێشنیارى ئێمه بانكى ناوه‌نديى له مانگى ئابى 2023ه‌وه ده‌ستیكردووه به پێدانى دۆلار به نرخى فه‌رمى به بازرگانه بچووکەكان، به مه‌رجێك به‌ڵگه‌ى فه‌رمیان پێبێت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له هه‌رێمى كوردستان نه‌چووبووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
وتیشى: “ماوه‌ى 10 رۆژه بڕیاره‌كه ده‌ستبه جێبه‌جێكردنى كراوه له هه‌رێمى كوردستان. ئێستا بازرگانه بچووكه‌كان و خاوه‌ن كۆگاكان ده‌توانن به‌ڵگه‌ى فه‌رمى له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكانه‌وه له وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرن و ئه‌و به‌ڵگانه راده‌ستى بانكى ناوه‌ندیی عێراق بكه‌ن، پاشان به نرخى فه‌رمى كه 132 هه‌زاره دیناره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، دۆلار وه‌ربگرن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا پێدانى دۆلار به بازرگانه بچووكه‌كان ده‌بێته هۆكارى دابه‌زینى نرخ؟ جه‌بار گۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “پێدانى دۆلار ده‌بێته هۆكارى دابه‌زینى نرخ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، چونكه بانكى ناوه‌ندى ئامانجى ئه‌وه‌یه نرخى دۆلار له‌نێوان 140 بۆ 145 هه‌زار دینار له بازاڕدا جێگیر بكات”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









