ئەگەر ئەم چوارشەممەیە دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی نەدات، هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوادەخرێن

0
479

SNN-عەلی حەمە سەعید

تا ئیستا 11 جار دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنیكی تایبەت بە سكاڵایەكی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم یەكلای نەكردووەتەوە، هاوكات سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش لە چاوەروانی دەركردنی بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵین لەسەر ئەو پرسە، بەوتەی بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەگەر ئەم چوارشەممەیە دادگا بڕیاری كۆتایی نەدات، بە ئەگەریكی زۆرەوە هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوادەخرێت.

بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی پەیوەندیداری بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر یاسای هەڵبژاردن بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەنجامدانی 11 دانیشتنی دادگای فیدراڵی ئەگەرێكی بەهێز هەیە كە لە دانیشتنی داهاتووی دادگا كە وابڕیارە لە چوار شەممەی ئەم هەفتەیە 2/21/2024 بەڕێوەبچێت دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە بدات، ئەگەریش جارێكی دیكە بڕیاری دواخستن بدات ئەوا بێگومان ناتواندرێت لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵكوو دوادەخرێت بۆ كاتێكی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ئەوەی تا ئێستا سەرۆكایەتی هەرێم هیچ وادەیەكی دیارنەكردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە چاوەڕیی دادگای فیدراڵی دەكرێت بڕیار لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بدات لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان و هەروەها شێوازی سەرپەرشتیكردنی پرۆسەكە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە.

وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 21/2/2024 جارێكی دیكە دادگای فیدراڵی كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر سكاڵایەك كە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم تۆماركراوە، كە تیایدا داواكراوە ماددەكانی (1 و 9 و 15 و 22 و 36) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ژمارە یەكی ساڵی 1992 بە نادەستوری دابنرێت، كە تایبەتن بە بازنەی هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this