ڕەمەزانی ئەمساڵ مانگێكی پڕباران و فێنك دەبێت، لە چوار شەممەوە كەشوهەواش جێگیر دەبێت

کەشوهەوا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی شارەزایەكی بواری كەشناسی، ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردبووە ئەگەری باران زۆر لاوازە هاوكات تا ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان، هاوكات شەپۆلی دیكەی باران بارینی بەهیز تا سەرەتای مانگی داهاتوو ڕوودەدەن، جەختیش دەكاتەوە كە مانگی ڕەمەزانی ئەمسال مانگێكی پڕباران و فێنك دەبێت.
پشتیوان ئیراهیم، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شەپۆلە بەهێزە باران بارینەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردبوو تاڕادەیەك كۆتایی هاتووە و ئەگەری باران بارینی بەهێز نەماوە، هاوكات لەهەندێك ناوچە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان بەهۆی چڕبوونەوەی هەوری ناوخۆیی ئەگەری هەیە نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان ببارێت و تا ئەوكاتیش ئاسمان لەنێوان خۆر و هەردا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و تا كۆتایی ئەم مانگە هیچ شەپۆلیكی بەهیزی باران بارین ڕوونادات، بەڵام لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی باران بارین ڕوودەدات ئەگەری ڕوودانی لافاویشی لێدەكرێت، بۆیە چاوەڕێدەكەین ئەو شەپۆلە بەتەواوی لەناوچەكە جێگیر ببێت پاشان وردەكاری بڕی باران بارینی ئەو شەپۆلە بخەینەڕوو.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەمانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ كە پێشبینی دەكرێت لە 11/3 یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان بێت لەومانگەدا چەند شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكەن و بە گشتی مانگی ڕەمەزان مانگێكی باراناوی دەبیت، هاوكات پلەكانی گەرماش تیایدا فێنك دەبێت بەراورد بە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









