لە %55ی پێداویستی گۆشتی سوور لە ناوخۆی هەرێم دابیندەكرێت و لە %45 یشی لە دەرەوە

قهسابخانهیهك لهنێو بازاڕى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەرز بوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكان هۆكارێكی پەیوەندی بە بەرز بوونەوەی نرخی ئالیكی ئاژەڵەوە هەیە لە جیهاندا، چونكە لە %45ی پێداویستی گۆشتی سوور بۆ ناوخۆی هەرێم لە دەرەوە دابیندەكرێت.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی گۆشتی سوور لە بازارەِكانی هەرێم ڕووی لەبەرز بوونەوە كردووە، ئەوەش هۆكاری تایبەت بەخۆی هەیە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە و بەدواداچوونمان بۆ كردووە ئەوەیە كە بەهۆی بەردەوامی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا بووەتە هۆی ئەوەی نرخی ئالیك لە جیهاندا بەرز ببێتەوە و دواجار نرخی گۆشتیش بەرز ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەرهەمە ئاژەڵییانەی كە لە هەرێمی كوردستتن هەن بەشی هەموو پێداویستی هەرێمی كوردستان ناكات بەڵكوو دەبێت پشت بە دەرەوە ببەستین بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە گۆشتی سوور، چونكە لە ئێستادا پێداویستی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم لە %55ی لە بەرهەمی ناوخۆ دابیندەكرێت و هەروەها لە %45 ی دیكەشی لە دەرەوە دابیندەكرێت، هاوكات بەهۆی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاوردەكردنی ئاژەڵ كەمبووەتەوە.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكاندا بۆ نزیكەی 24 هەزار دینار بەرز بووەتەوە، هاوكات نرخی مریشكی زیندووش لە دوو هەزار و 500 دینار ەوە بۆ سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا نرخی كیلۆیك ماسی لە دوو هەزراوە بۆ دوو هەزار و 500 تا سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








