ئەمڕۆ لە چەند بنکەیەکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران تەقینەوە روویدا

هێرشی مووشەکی
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری دیرەزوری سوریا لە چەند بنکەیەکی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران تەقینەوە روویدا، بەو هۆیەوە زیاتر لە 10 کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی شوبات، روانگەی سوریا بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشوری شاری دیرەزور لە سێ بنکە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان تێدایە، تەقینەوە روویداوە، ھاوکات فڕۆکەی جەنگی نەناسراو بە ئاسمانی ناوچەکە سوڕاوەتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، بەھۆی تەقینەوەکانەوە، نزیکەی 10 کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی لە دیرەزور، ژمارەیەک کوژراویش ھەیە کە پێناچێت سوری بن.
لەلایەکی ترەوە، تەلەفزیۆنى سووریا ئاشکرایکرد، هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.
ئەو تەقینەوەیە چەند كاتژمێرێك دوای بە ئامانجکردنی بنکەی کۆنیکۆ بۆ غاز دێت لە باکوری دیرەزور، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە کرابوونە ئامانج.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









